قوماش






ماری لایتمان،کە  شاعیر و نووسەرێکی بەریتانیە، شیعرەکانی لە بڵاوکراوەکانی

Lonesone october lit، The Ofi Press، The Linnet's winngs
و گۆڤارەکانی
The Rat's Ass Review's love & Ensuing Madness and stepway
دا بڵاوکردۆتەوە. خاوەنی بڵاوکراوەی
  The Spoken word night Babble Gum
و سەرنووسەرە لە گۆڤاری
 . Writer's Cafe Magazine 
ئەم شیعرەی بە ناونیشانی "قوماش"کە تێیدا باسی کچێکی باڵاپۆش ئەکات، حەسرەتەکانی بۆ خۆدەرخستن دەخاتە ڕوو، پێشتر لە سایتی 
Iam not a silent poet
.دا بڵاو کردۆتەوە



وا خەریکە بەفر ببارێت
لە کاتێکا لەسەر بن کاریتەیەکدا ڕاوەستاوە، توێژاڵی بەفر بەسەر ئەو تاڵە پرچانەیدا کە لە لەچکەکەیەوە دەرچوون، شۆڕ بوونەتەوە
کفنەکەی بەسەر گۆچانێکەوە،
تارماییەک بێ چاو ڕاگر، هەمووتان دەبینێت
بەفر لە لقێکەوە دەخزێت،
چاوی دەتروکێنێت، گیراو و بەندکراوی ویستێکە بۆ خۆدەرخستن
لە دوای خۆیەوە بۆشاییەکی دەستپێکی سپی جێ دەهێڵێت
ئەوانی دی بە دوایدا دێن و لە شوێن پێکانیدا ڕادەوەستن.

Comments