کاتێک من مردم، ئەی ئازیزترینم - کریستینا ڕۆزەتی
کریستینا
ڕۆسێتی (1830–1894) یەکێک بوو لە گرنگترین شاعیرانی سەردەمی ڤیکتۆریا. لە شاری
لەندەن لە خێزانێکی ئەدەبی ناسراودا لەدایک بوو و خوشکی وێنەکێش و شاعیری
بەناوبانگ دانتە گابریێل ڕۆسێتی بوو. بە بڵاوکردنەوەی G oblin Market
and Other Poems لە ساڵی 1862 ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا. شیعرەکانی بە زمانێکی
هۆنەری و لیریکی، بەکارهێنانی هێما، و باسکردنی بابەتەکانی وەک باوەڕ، خۆشەویستی،
قوربانی، مردن و لەدەستدان ناسراون. سەرەڕای ئەوەی بە درێژایی ژیانی تووشی نەخۆشیی
دووبارەبووەوە دەبوو، بەردەوام بوو لە نووسین، و ئێستاش بە یەکێک لە گەورەترین
شاعیرانی سەردەمی ڤیکتۆریا دادەنرێت و بەرهەمەکانی بە بەرفراوانیی لە توێژینەوە
ئەدەبی و فێمینیستیەکاندا دەخوێندرێنەوە.
کاتێک من مردم، ئەی ئازیزترینم
کریستینا ڕۆزەتی
لە ئنگلیزییەوە: ڤیەننا سەلام
ئازیزترینم، کاتێک من مردم،
هیچ گۆرانییەکی غەمگینم بۆ مەچڕە
نە گوڵەباغ لەسەر سەرم بڕوێنە
نە دار کاژی سێبەردار
ببە بەو چیمەنە سەوزەی بەسەر سەرمەوەیە
کە بە ئاونگ و دڵۆپی باران تەڕە
گەر ویستت بوو، منت لەیاد بێت
گەر ویستیشت بوو، فەرامۆشم بکە
ئیدی چاوم سێبەرەکان نابینێت
ئیدی هەست بە باران ناکەم
ئیدی گوێم لە ئاوازی بولبول نابێت کە وەک ئەوەی لە ئازاردا بێت دەخوێنێت
لە کازیوەشدا خەون نابینم کە نە هەڵدێت نە ئاوا دەبێت
شایەد لەیادم بمێنێت
دەشێت لەیادی بکەم!

Comments
Post a Comment