ڕۆژێک دێت ئۆوشن ڤۆنگم خۆشدەوێت

ئۆوشن ڤۆنگ شاعیر و پەخشاننوسێکی ڤێتنامی-ئەمریکییە.  لە چواردەی ئۆکتۆبەری ١٩٨٨ لە وڵاتی ڤێتنام لەدایک بووە. لە ساڵی 1990 لەگەڵ شەش کەسی خێزانەکەی بەرەو وڵاتی ئەمریکا بەڕێدەکەوێت.   بەکالۆریۆسی لە ئەدەبی ئنگلیزی سەدەی نۆزدەهەمدا لە کۆلێژی برۆکلینی زانکۆی نیۆرک هێناوە.  شیعر و پەخشانەکانی لە چەندین گۆڤاری ئەدەبیدا بڵاوکردۆتەوە.

ڕۆژێک دێت ئۆوشن ڤۆنگم خۆشدەوێت

ئۆوشن ڤۆنگ

وەرگێڕانی ڤییەنا سەلام


ئۆوشن مەترسە
کۆتایی ڕێگاکە زۆر دوورە، وا لە پشتمانەوە
نیگەران مەبە
باوکت تا ئەو کاتە باوکتە کە یەکێکتان ئەمەتان بیر دەچێت
هەروەکو چۆن بڕبڕەی پشت باڵەکانی بیر نایەتەوە
ئیدی گرنگ نییە ئەژنۆمان چەند جار ماچی شۆستەکەی کردبێت
ئۆوشن گوێت لێیە؟
جوانترین بەشی جەستەت ئەو شوێنەیە کە لەوێدا سێبەری دایکت دەکەوێت
ئەمە ماڵەکە بە منداڵی کەوتوو بە سەر پەتێکی تەڵەی سوورەوە
نیگەران مەبە
تەنها ناوی ئاسۆی لێ بنێ و هیچ کات پێی ناگەیت
ئەوەش ئەمڕۆ،
باز بدە
دڵنیات دەکەمەوە کە هیچ کەشتیەکی ڕزگارکەر نییە
ئەمە ئەو پیاوەی کە باڵەکانی هێندە فراوانن ڕۆیشتنت بگرێتەوە
ئەمەش ساتێک دوای ئەوەی ڕوناکیەکە دەکوژێتەوە
کاتێک کە هێشتا دەتوانیت لایتە کزەکە لە نێوان قاچەکانیدا ببینیت
کە چۆن دوبارە و دوبارە بەکاریدەهێنیتەوە بۆ دۆزینەوەی دەستەکانت
داوای دەرفەتێکی دیت کرد و مانگێکت پێدرا کە تێیدا خاڵی ببیتەوە
نیگەران مەبە.
دەنگی تەقەکە هیچ نیە جگە لە دەنگی کەسانێک کە دەیانەوێت شتێک زیاتر بژین
ئۆوشن ئۆوشن، هەستە
جوانترین بەشی جەستەت ئەو شوێنەیە کە بۆی دەڕوات
ئەوەشت لەبیربێت کە تەنهایی هێشتا 
کاتە و لەگەڵ جیهاندا بەسەری دەبەیت

ئەمە ژورەکەیە بە هەموو کەسەکانیەوە، هاوڕێ مردووەکانت وەک تێپەڕینی با بە زەنگی با-دا، پێتدا تێپەڕ دەبن.
ئەمە مێزەکەیە بە قاچێکی گێڕ و خشتێک تا ڕایبگرێت
بەڵی، ئەمەش ژورەکەیە هێندە گەرم و دڵگیر
.سوێند دەخۆم کە ڕادەبیت و ئەم دیوارانەت لێ دەبێت بە پێست

Comments