هەندێکجار دەمرم

کوجتیم براکیک کچە شاعیرێکە خەڵکی مۆنینگرۆیە و دانیشتووی شاری نیۆرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ئەو نوسینەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاەتییەکاندا بڵاو دەکاتەوە. بەشێک لەم شیعرانە پێشتر لە سایتی باڵندە و هەفتەنامەی هەواڵدا بڵاو بوونەتەوە


 هەندێکجار دەمرم
کوجیم براکیک
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڤییەننا سەلام


هەندێک جار دەمرم،
هەندێک جار
زامدار و خاڵیم لە ژین و
تاقە شتێک کە هەبێ
ژانێکی قووڵە لە نێوەوەمدا
کە بە بەیانیەک لە بارانی ڕوون و
تەم و مژێک دەورەدراوە
کە لە چاوانمەوە دەڕژێن
هەندێک جار دەمرم
بەڵام هەندێ جار
جریوەی باڵندەیەک دەمهێنێتەوە بۆ ژیان
تەنانەت جاری وا هەیە بە لقێکی دڵمەوە دەنیشێت و
لە ناومدا گۆرانی دەڵێت
هەر بۆیە باشتر گوێم لێی دەبێت
هەر بە خاتری ئەوەی تۆ لێرەیت،
ئێوارە دەگەشێتەوە
گەر دان بە خۆدا بگرین،
دەتوانین ببین بە سەرداری مێشهەنگ و
شیلانە ڕەنگاڵەکان!
بێ ئەوەی هیچ تێکبشکێت،
بێ ئەوەی کەس لە دژمان ڕابێت
هەرێمی ئێمە تەواو سرووشتییە
چوون مانگەشەوێک بێدەنگ
خولانەوە بە دەوری بەیانیدا،
هەتاو گەورە و قورس، بێکێش لە ئاسمانەوە دەکەوێتە خوار
هەتاویش لە کونەکلیلدا بۆ زەوی بەهارە

 ممانگەشەوی چکۆڵانە
دووبارە دەشکێتەوە سەر خەونە-بە-بەهار-پیسبووەکان



هیچ تووڕەییەکم پێ نییە جگە لە میهرەبانییەکی بەرهەست
یادگەیەکی گەش کە شێوەی واقیع دەگۆڕێت
دەمەوێت چێژ لە کات وەربگرم
لەگەڵ تۆدا، دوورەپەرێزتر نەکەوم
کوێرانە لە واقوڕماندا چاو بترووکێنم و خۆم نزیک ڕابگرم لە هەر شتێک دڵبەر و ئازاد بێت.

 مۆمێکم لە چەقی گۆشتدا
بە جەستەی ڕووناکی هەڵگرتووە
ئەم ماچە شیعرە
ڕابکە ڕابکە
من دەمم بەستراوە و
دەترسم.

دیوەخانە گیراوەکە
پۆرسەلینە بێگەردەکە
بەڵام دڵەکان لێڵ و
چاوەکان بە شووشە کراون
باران تەپەتەپیەتی
کەوتن وا دێت
پاییز ڕێگە دەبڕێت
خۆرئاوابوونە ساردەکانیم بە گۆرانی بۆ دەڵێت
من گەڵا وەریوە سوورەکان،
ئاڵتوونییەکان دەبەم و
بە دڵە ڕووشاوەکەمەوە دەیانپێچم

هەموو کەسێک پشتت تێ دەکات
کاتێک بێلانەیت
هەموو وشەکان جێت دەهێڵن
کاتێک بێلانەیت
وا خۆیان دەردەخەن کە چەڵەمەکەت نابینن
کاتێک بێلانەیت
یانیش سیس دەبیتەوە

  لە نێوان ئەستێرەکاندا شوێنێکم بۆ بکەرەوە، خودایە
ئیدی هیچ بیرێکی دنیاییم نابێت
هیچ نیگەرانییەکی ئادەمی لە سەرم نادات
هەموو شتێک لە بارەی خۆشمەوە لە بیر دەکەم
شوێنێکم لەنێو ئاشتیدا بۆ بکەرەوە، خودایە

پڕ وزه و تەندروست
وەکوو چۆلەکەیەک لە بەیانیدا
بۆ نانی بەیانی، فڕین، گۆرانی و هەتاو.
و

Comments