Skip to main content

Posts

Featured

کاتێک من مردم، ئەی ئازیزترینم - کریستینا ڕۆزەتی

کریستینا ڕۆسێتی (1830–1894) یەکێک بوو لە گرنگترین شاعیرانی سەردەمی ڤیکتۆریا. لە شاری لەندەن لە خێزانێکی ئەدەبی ناسراودا لەدایک بوو و خوشکی وێنەکێش و شاعیری بەناوبانگ دانتە گابریێل ڕۆسێتی بوو. بە بڵاوکردنەوەی G oblin Market and Other Poems لە ساڵی 1862 ناوبانگ ێکی   گەورەی بەدەستهێنا. شیعرەکانی بە زمانێکی هۆنەری و لیریکی، بەکارهێنانی هێما، و باسکردنی بابەتەکانی وەک باوەڕ، خۆشەویستی، قوربانی، مردن و لەدەستدان ناسراون. سەرەڕای ئەوەی بە درێژایی ژیانی تووشی نەخۆشیی دووبارەبووەوە دەبوو، بەردەوام بوو لە نووسین، و ئێستاش بە یەکێک لە گەورەترین شاعیرانی سەردەمی ڤیکتۆریا دادەنرێت و بەرهەمەکانی بە بەرفراوانیی لە توێژینەوە ئەدەبی و فێمینیستیەکاندا دەخوێندرێنەوە . کاتێک من مردم، ئەی ئازیزترینم کریستینا ڕۆزەتی لە ئنگلیزییەوە: ڤیەننا سەلام ئازیزترینم، کاتێک من مردم، هیچ گۆرانییەکی غەمگینم بۆ مەچڕە نە گوڵەباغ لەسەر سەرم بڕوێنە نە دار کاژی سێبەردار ببە بەو چیمەنە سەوزەی بەسەر سەرمەوەیە کە بە ئاونگ و دڵۆپی باران تەڕە گەر ویستت بوو، منت لەیاد بێت گەر ویستیشت بوو، فەرامۆشم بکە ئیدی چاوم سێبەرەکان نا...

Latest Posts

ئۆزیماندییەس-پێرسی بیش شێڵی

سیێرا دیموڵدەر- پرسیم بۆچی خۆشەویستیت بۆ خۆت ڕەت کردۆتەوە

نیگەران دەبووم-ماری ئۆلیڤەر

ئەوینی پاش ئەوین-دێرێک واڵکۆت

ئێسکەکانی باوکم-ئیزەرج نایت

چاوەکانی پەشیمانیم-ئەنجلینا وێڵد گریمکەی

گۆرانی خەزان- جۆی هارجۆ

"کاتێک" ی ئاڵیسن ئەدێڵ هێدج کۆک