"کاتێک" ی ئاڵیسن ئەدێڵ هێدج کۆک

 


ئاڵیسن ئەدێڵ هێدج کۆک شاعیر و سەرنووسەرێکی ئەمریکییە کە کتێبە شیعرییەکەی بە ناونیشانی "ژنی رێگای سەگ" خەڵاتی کتێبی ئەمریکی  بردەوە و چەندین خەڵاتی دیکەی شیعریی لەسەر ئاستی ئەمریکادا پێ بەخشراوە.

 


کاتێک 

ئاڵیسن ئەدێڵ هێدج کۆک

لە ئنگلیزییەوە: ڤییەننا سەلام

 

کێشەکە---

هێشتا نەنووسراوە، نزاکان:

کوندەپەپووە بێ سەرەکە، پشیلە کێوییەکە گورزی

لەو گورگە سوورە وەشاند کە نەیتوانی ببێت بەو.

 

هیچ کامیان ڕوویان نەدا و کۆتایی پێهات.

تا ئێستا هیچ شتێک..

لەو شەوەی ئەو کچە بانگی کردمە نزیکییەوە

داوای کرد تابلۆی قەلەڕەشەکەی بۆ بهێنم

تا رێک بەرامبەر پێیەکانی بوەستێت و

لە نێویدا بە ئاگا بێتەوە،

هاوڕێکەی بە یاد بێتەوە.

 

سەرۆکێکی کۆن بە تەنیشتی شانییەوە

هێشتا لێی دەڕوانێت

هەروەکو ئەوەی چیاکان لە منداڵییە گەشەکەیدا کردیان.

 

کفنی پێندڵتۆن بڕبڕەکانی ئێمەی هەڵگرتووە

شێوەی ئەو کچەی هەڵگرتووە لە داری گڕگرتوودا.

 

کارتەکان، تێبینییەکان، ئەرکەکان

شتە نەکراوەکان، تەواونەکراوەکان و

کچەکە دوور لەگەڵماندایە

چون ئەمە هەمیشە هەر هەبووە  و هەمیشە بەردەوام دەبێت.

 

چاومان بە یەکدی دەکەوێت یەکدی جێدەهێڵین

تێکەڵ بە یەک دەبین و بە هەڵم دەبین لە هەر شتێک کە لەم ژیانەدا

ئێمەی وەک مرۆڤ هێشتۆتەوە.

 

هەموو شتە جوانەکانیش

کە بیرکردنەوەکانمان ئاڕاستە دەکات و هۆکارمان دەداتێ تا

سەرەڕای جێهێشتنەکان بمێنینەوە و  

هەموو ئەوەی من دەیزانم ئەوەیە کە تۆ دەیزانیت

 کاتێک هەموو وتن و کردنەکان بەکۆتا دێن،

دەڵێم: کاتێک هەبوو بۆ ئێمە

هەرگیزیش بە رادەی پێویست نەبوو.

 

 

 

 

Comments