گۆرانی خەزان- جۆی هارجۆ




جۆی هارجۆ نوسەر و ئەکتەرێکی نەتەوەی کریکە کە نەتەوەیەکی رەسەنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

 ئەو خاوەنی نۆ کتێبی شیعریی، چەند شانۆیەک و کتێبێکی منداڵان و دوو ژیاننامەیە.

 

گۆرانیی خەزان

جۆی هارجۆ

لە ئنگلیزییەوە: ڤییەننا سەلام

 

رۆژێکی تاریکیی پاییزە

زەویی کەمێک بە باران شێدار بووە

گوێم لە دەنگی زریابێکە

شین دەجریوێنێت.

دووبارە تۆم لە چیرۆکەکەدا دۆزییەوە.

ئایا هیچ هاوواتایەکی دی هەیە بۆ "ئایین"؟

پێویستم بە گۆرانییەکە کە ئاسمان لە سەرمدا بە کراوەیی بهێڵێتەوە.

گەر لە پشتی خۆمەوە بیر بکەمەوە، رەنگە بشکێم.

گەر بۆ پێشەوە بیر بکەمەوە، ئێستا لە دەست دەدەم.

"بۆ هەمیشە" رۆژێکی ئاوا دەبێت

کە بە باشترین شێوە کراوە بە ملوانکەی رۆژەکانەوە.

کەمێک تەماویی،

گەڵا زەردەکان،

چاکەتەکەت لە مەمەڕەکەدا هەڵواسراوە

لە تەنیشت هی منەوە.

 

 


Comments