سیێرا دیموڵدەر- پرسیم بۆچی خۆشەویستیت بۆ خۆت ڕەت کردۆتەوە


سیێرا دیموڵدەر شاعیر و پەروەردەکار و پێشکەشکاری پۆدکاستێکی ناسراوی نێودەوڵەتییە. دوو جار پاڵەوانی فیستیڤاڵی سلامی شیعری نیشتمانییە، نووسەری بڵاوکراوەکانی (ئێسکەکانی خوارەوە، پێڵاوی نوێ لەسەر ئەسپێکی مردوو، ئێمە لێرە خەوتین، ئەمڕۆ مانای ئامینە، و ئیفیمێرا)، هەروەها هاوبەشی پێشکەشکاری بەرنامەی Just Break Up ە، کە پۆدکاستێکی ئامۆژگاری بەناوبانگە لە ئاستی جیهانیدا کە زیاتر لە 4 ملیۆن جار دابەزێنراوە. سیێرا لەگەڵ هاوسەر و کچەکەی لە باکووری ویلایەتی نیویۆرک دەژین.

پرسیم بۆچی خۆشەویستیت بۆ خۆت ڕەت کردۆتەوە

سیێرا دیموڵدەر

 

دایک و باوکێکی نەبوو

و ئەو پیاوەی کە وایکرد پاش ئەو بەدگومان بم بەرامبەر هەموو پیاوان.

هێشتا بەدەستم نەهێناوە-

خۆشەویستی چییە، هەروەکو موچە نییە؟

ئەو پاداشتە شیرینە کە بەدەستی دەهێنین

لە بەرامبەر سادە بونمان.

شتێکی زۆر خۆپەرستانە،

زۆر بازاڕیی، زۆر ناخانمانەیە

کە لەسەر ئەو کێکە تەڕەی ئەو خۆم تێربکەم.

من کریدتێکی خراپ،

خوشک و برایەکی جوانتر لە خۆم،

پلەی مێژوویەک لە هەڵەم هەیە،

هەریەکەیان لەوەی تر پۆخڵتر.

کاتەکەی زۆر هەڵە بوو،

کاتەکەی راست بوو،

بەڵام دەترسام لەدەستی بدەم.

 

من ناڕێکخراوم.

مێشکم شکاوە،

لەسەر شتێک گیری خوارد

کە پێموابوو خۆشەویستییە

پێشتر تفاندبومەوە

تەنها بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە دەتوانم.

 

باوەڕم وایە کە ناشرینم.

و لە کۆتاییدا،

بەم شێوەیە ئاسانترە،

ئاشنایە وەک کەسێکی بێبەزەیی،

زمان بەسەر وەک ددانێکی درزتێبوو:

لەوێدا ئازارچەشتن پاکترە،

چونکە ئەگەر باوەڕ بەوە بهێنم کە

لە ڕاستیدا من شایەنی خۆشەویستیم،

دەبێت هیچ کام لەوانە قبووڵ نەکەم کە ناتوانن خۆشەویستی ببەخشن 

Comments

Popular Posts