پیێر پائۆلۆ پاسۆلینی (١٩٢٢-١٩٧٥) سینەماکار و ڕۆماننووس و شاعیرێکی ئیتاڵیی کاریگەر بوو کە بە تێکەڵکردنی شێوازی کلاسیک لەگەڵ وێناکردنی ڕوتی لە ژیانی پەراوێزخراودا ناسرابوو. ئەو لە سەرەتای کارەکانیدا وەک شاعیر دەستی پێکرد و دواتر پەیوەندی بە بیری مارکسیزمەوە کرد، ئەگەرچی دواتر بەهۆی هاوڕەگەزخوازییەوە لە حزبی کۆمۆنیست دەرکرا. دوای ئەوەی ڕووی لە ڕۆما کرد، ئیلهامی لە کۆمەڵگەی چینی کرێکار و پەراوێزەوە وەرگرت، کە هەم ڕۆمانەکانی و هەم فیلمە سەرەتاییەکانی لەوەوە ئیلهامی وەردەگرت. پاسۆلینی لە ساڵی ١٩٧٥ کوژرا و میراتێکی هونەریی مشتومڕئامێز لە هەمان کاتدا کاریگەری زۆری بەجێهێشت.

 

ڕێپێوانی گەنجانی دژە کۆمۆنیست لە ڕۆما

لە ئنگلیزییەوە: ڤیەننا سەلام

 

گەر هاوار بکەیت بژی ئازادیی و خاکیی نەبیت، ئەوا تۆ هاوار ناکەیت بژی ئازادیی

گەر بە قاقاوە هاواری ئازادیی نەکەیت، ئەوا تۆ هاواری ئازادییت نەکردووە،

گەر هاواری بژی ئازادیت بێ ئەوین بێت

تۆ هاوارت بۆ ئازادیی نەکردووە

ئەی منداڵی منداڵەکان، ئێوە خەریکن

بێ دژایەتییکردن، بێ نەفرەت، بێ توڕەییەکی بەتین، هاواری بژیی ئازادیی دەکەن،

هەربۆیە ئەوە هاواری ئازادیی نییە.

ئازادییەک هەیە راستەقینە و ئازادییەک هەیە درۆ؛

بەڵام وا باشترە پاڵەوانی ئازادیی راستەقینە بیت.

ئەی منداڵی منداڵەکان، ئەمە بزانن،

ئێوە ئەی ئەوانەی هاوار دەکەن بژیی ئازادیی

بێ هیچ دژایەتییکردن،نەفرەت،یان توڕەییەکی بەتین!

 

سەرچاوە:

https://lithub.com/two-poems-by-pier-paolo-pasolini-translated-by-cristina-viti/

Comments

Popular Posts