شیعری "تەنیا"ی ئێدگار ئالان پۆ



ئێدگار ئالان پۆ(١٨٠٩-١٨٤٩) شاعیر، چیرۆکنوس و ڕەخنەگرێکی ئەدەبی ئەمریکی بوو. پۆ بە فیگەری سەرەکی ڕۆمانتسیزم لە ئەدەبیاتی ئەمریکی و جیهانیشدا دادەنرێت و بە شیعر و چیرۆکە کورتەکانی دەناسرێت. یەکێک بوو لە یەکەمین چیرۆکنووسەکانی ئەمریکا و بە داهێنەری ژانەری چیرۆکی لێکۆڵەری دادەنرێت. شیعری "تەنیا" کە یەکێکە لە شیعرە بەناوبانگەکانی پۆ، تێیدا وێنەی خەیاڵی مرۆڤێکی نائومێد و تێکشکاو دەکێشێت کە هەر لە منداڵییەوە لەوانی دی جیاواز بووە.

تەنیا
ئێدگار ئالان پۆ
لە نئگلیزییەوە: ڤیەننا سەلام

هەر لە کاتی منداڵیمەوە وەکو ئەوانی دی نەبووم.
شتەکانم بە هەمان شێوەی ئەوان نەدەبینی
نە دەمتوانی سۆزی بەتینم لە بەهارێکی ئاساییەوە بهێنم
نە غەمیشم لە هەمان سەرچاوەوە
نەمدەتوانی دڵم بە هەمان تۆن بۆ شادی بە ئاگا بهێنم
چەندێک ئەوینداریش بووبم، بە تەنها بووم
هەربۆیە..لەمنداڵیمدا، لە کازیوەی زریاناویترین ژیاندا
کە لە قوڵترینی باشی و خراپییدا
تەمێک کێشرا بوو کە هێشتا ڕامدەگرێت-
هەر لە خوڕگەوە یانیش کانی
لە کەندی سوری چیاوە
لە هەتاوەوە کە لە ڕەنگە ئاڵتوونییەکەی پایزییەوە
ئاوڕی بۆ دامەوە
لە بروسکەی ئاسمانەوە
کە لە کاتی فڕیندا بە تەنیشتمدا ڕۆیشت
لە هەورەگرمە و زریانەوە
تا ئەو هەورەش کە لە کاتێکدا تەواوی بەهەشت شین بوو
لە چاوی مندا،
شێوەی دێوێکیان وەرگرت.





Comments