مانگ سەوز دەچێتەوە ئەمشەو

کوختیم براکیک
لە ئنگلیزییەوە: ڤییەننا سەلام
ئەم شیعره پێشتر لە پاشکۆی ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ بڵاو بۆتەوە..

مانگ سەوز دەچێتەوە ئەمشەو
ئەمە ئەو شوێنەیە کە ئەمەوێت لێی بم،
شەرمن لە نێو گژ و گیا و گەڵادا،
کوێرانە خوێندنەوەی شیعر،
لە پشت دارمێوەکانەوە،لە نێو دارستانەکەدا،
خولقاندنی شیعر لە گلاراگرتندا،
لەگەڵ شیلەی هەنگەکاندا،
زوڕنا    زوڕنا     زوڕنا
مەلێکە بە پەڕی ڕەشەوە، کە لە نزیک کەنارەکەوە شین ئەچنەوە،
مەلێکە بە پەڕی ڕەشەوە کە لە کۆتاییەکاندا شین دەچنەوە.
لە دارستانێکی تاریکدا، خەون بە شیعرەوە دەبینم،
گاکۆڵکێمە بەرەو شەوی پیر،
بۆ مانگەشەوە سەوزەکەی،
بۆ مانگە شەوە سەوزەکەی،
بۆ بۆیە سەوزەکەی،
لەو سەرەوە دەنووم،
لە ژێر مانگە شەوێکی پیردا
کە لە غوبارێکی سەوزدا
دەڕژێتە زەویەوە.

Comments