تریفەی مانگەشەو، تریفەی مانگەشەوی هاوین- ئیمیلی برۆنتێ


ئیمیڵی برۆنتێ، شاعیر و ڕۆماننووسی بەریتانی، لە ٣٠ـی جولای ١٨١٨ لە دایک بووە، ١٩ـی دیسەمبەری ١٨٤٨ کۆچی دواییی کردووە. تاقەڕۆمانێکی هەیە بە ناوی بەرزایییەکانی وێزەرینگ. ئەم شیعرەی پێشتر لە ماڵپەڕی باڵندە بڵاو کراوەتەوە


تریفەی مانگەشەو، تریفەی مانگەشەوی هاوین
ئیمیلی برۆنتێ
لە ئنگلیزییەوە: ڤییەننا سەلام


نەرم و هێمن و قەشەنگ
کاتژمێرە سامناکەکەی نیوەشەو
لە هەموو جێگایەک 
هەناسەی بیری شیرین دەدات 
بەڵام لە زۆربەی جێگاکان 
درەختەکان لق و پۆپە شنەدارەکانیان لەو سەرەوە دەنێرن
یاخود نزم دەچەمێنەوە تا پەناگەیەک بە قەرز ببەخشن بە ئاسمان
لەوێ لە نێو ئەو کڕنوشبەرە کێویانەدا
وێنەیەکی دڵنشین کەوتووە
گیای سەوز و گوڵی شەونم کردوو
نەرم بە دەوری سەریدا شەپۆل دەدەن

Comments