ئۆزیماندییەس-پێرسی بیش شێڵی

پێرسی بیش شێلی (١٧٩٢-١٨٢٢) کەسایەتییەکی پێناسەکەری ڕۆمانتسیزمی ئینگلیزی بوو، بە ئایدیاڵە ڕادیکاڵەکانی و خەیاڵی وێنەئامێز و شارەزایی لیریکی ناسرابوو. ئەو لە تەمەنی گەنجیەوە لە نۆرمەکانی کۆمەڵگا یاخی بوو، لە قوتابخانەدا ڕووبەڕووی قسەی ناشرین دەبۆوە و دواتر لە ئۆکسفۆرد دەرکرا بەهۆی نووسینە مشتومڕاوئامێزەکانیەوە. ژیانی شێلی بە پەیوەندییە سۆزدارەکان و چالاکیی سیاسی و بەدواداچوونی بێوچان بۆ ئازادی کەسی و هونەری دیار بوو. هەرچەندە لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا لە ڕووداوێکی خنکاندا بە شێوەیەکی کارەساتبار گیانی لەدەستدا، بەڵام میراتەکەی لە ڕێگەی کۆمەڵێک کارەوە بەردەوامە کە هەم ئیکستاتیکای بەرز و هەم قووڵایی وردی سەردەمی ڕۆمانتسیزم لەخۆدەگرێت. لە شیعری "ئۆزیماندیاس"دا، پێرسی بیش شێلی پاشماوەی پەیکەرێکی شکاوی پاشایەک کە رۆژێک لە رۆژان بەهێز بووە، بەکاردەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هێزی بەردەوامی هونەر و سروشتی ڕاگوزەری دەسەڵات و ئیمپراتۆریەتەکانی مرۆڤ. شێلی پێشنیاری ئەوە دەکات کە لە کاتێکدا شوێنەوارە فیزیکییەکان و ئیمپراتۆریەتەکان دەڕووخێن، هونەر، کە لە شیعرەکەدا پەیکەری ئۆزیماندییەس نوێنەرایەتی دەکات، دەتوانێت لەوان زیاتر بخایەنێت و میراتێکی ڕابردوو بپارێزێت.



 
ئۆزیماندییەس
پێرسی بێش شێڵی
لە ئنگلیزییەوە: ڤییەننا سەلام
 
چاوم بە گەڕیدەیەک کەوت لە خاکێکی
 دێرینەوە کە گوتی- دوو لاقی زەبەلاح و بێ جەستە لە بەرد
 لە بیابانەکەدا وەستاون... لە نزیکیانەوە، لەسەر لمەکە،
 ڕووخسارێکی شێواو نیوە نقوومبوو کەوتووە، ڕووگرژ و لێو ووشکبوو،  
گاڵتەجاڕ، بە فەرمانئاساییانە و بە ساردییەکەوە دەڵێت کە پەیکەرسازەکەی
 تەواو ئەو دڵگەرمییانەی خوێندۆتەوە کە هێشتا لە ژیاندان،
 کە بەسەر ئەم شتە بێ ڕووحانەوە مۆری کردوون،
ئەو دەستانەی گاڵتەیان پێ کردووە و ئەو دڵەی کە تێری کردووە،
 لەسەر ستوونەکەشی ئەم ووشانە دەبینرێن:
ناوی من ئۆزماندییەسە، شای شایان؛
 تۆ ئەی خۆبەباڵازان، لە کارەکانم بڕوانە، و نائومێدبە!
جگە لەوە هیچی دی نامێنێتەوە. لەبارەی ئەو تێکشکانە مەزنەوە، بێ سنوور و ڕووت
لمە تەنیا و تەختەکان بۆ دوور درێژ دەبنەوە.
 
 
 
  
x

Comments