ئێسکەکانی باوکم-ئیزەرج نایت
ئیزەرج نایت ئیزەرج نایت (١٩٣١-١٩٩١) شاعیرێکی ئەفریقی-ئەمریکیی بوو کە لە ساڵی ١٩٦٨ بە زنجیرە شیعریی "هۆنراوە لە زیندانەوە" بە ناوبانگ بوو. نایت لە بزوتنەوەی مافەکانی مرۆڤ لە شەستەکانداهاوشانی چەندین هونەرمەندی دیکەی نێو بزوتنەوەکە هەوڵیان دەدا بەرهەمە سیاسییەکانیان لەبارەی کلتوور و ئەزموونی مێژووی ئەفریقیی-ئەمریکیی نیشان بدەن ئێسکەکانی باوکم ئیزەرج نایت لە ئنگلیزییەوە: ڤییەننا سەلام ١ هیچ ئێسکێکی وشک نییە لەم دۆڵەدا! کەلەسەری باوکم لە خوار رووباری تاڵەتاچییەوە زەردەخەنە بۆ مانگەشەوی میسیپی دەکات، ئێسکەکانی باوکم لە قوڕی ئەم جۆگەلە و جۆبارانەدا نێژراون کە نهێنییەکانیان بەرەو دەریاکە کێش دەکەن. بەڵام با گۆرانیم بۆ دەچڕێت لێرەدا هەتاو لەبارەی ئێسکە وشکەکانی باوکمەوە بۆم دەدوێت. ٢ هیچ ئێسکێکی وشک لە دۆڵەکانی باکووردا نییە لە کۆڵانەکانی هارڵەمدا پیاوانی گەنج و رەشپێست بە ئەژنۆی نوشتاوەوە لەسەر خانووە لەسەریەک هەڵچنراوەکانەوە سەریان شۆڕ کردۆتەوە و خەون بە ئێسکە وشکەکانی باوکمەوە دەبینن. گەنجی سپیپێستی پرچ درێژیش کە لە ماڵەکانیان هەڵه