چاوەکانی پەشیمانیم-ئەنجلینا وێڵد گریمکەی

 

ئەنجلینا وێڵد گریمکەی (١٨٨٠-١٩٥٨) شاعیر و شانۆنووسێکی ئەفریقی-ئەمریکیی و یەک لە نووسەرە پێشەنگەکانی رێنیسانسی هەرڵەم بوو. ئەو یەکێک بوو لە یەکەمین ئەو ژنە شانۆنووسانەی کە شانۆیەکی نمایش کرا.



 

چاوەکانی پەشیمانیم

 

ئەنجلینا وێڵد گریمکەی

لە ئنگلیزییەوە: ڤییەننا سەلام

 

هەمیشە لە کاتی زەردەپەڕدا، هەمان ئەزموونی بێ فرمێسک،

هەمان ڕاکێشانی پێ بۆ سەرەوە، هەمان ڕێڕەوی رووپۆشکراو

بۆ هەمان بەردی پۆشتە؛

هەمان تیشکی سوور یان زێڕین کە لە خۆرەوە دەردەچێت

هەمان ڕەنگەکان، – گوڵ، زەعفەران، بەیبوون، لاڤێندەر، خۆڵەمێشیی

کۆدەبنەوە، تێکوپێک دەئاڵێن، تەماویانە تێکەڵ دەبن؛

لەبەردەممدا هەمان سیداری ڕەشی شین کە تیژانە بەرز دەبێتەوە بۆ

خاڵێك؛

لە سەرەوەیدا، هەمان هێواش هەڵدانەوەی ئەستێرە دووانەکان،

دوو چاو، ناتێگەیشتوو، ڕۆح سووتێنەر،

لێم دەڕوانن، لێم دەڕوانن، لێم دەڕوانن؛

هەمان ئەو دوو چاوەی بێ ویستی خۆم  دەمکێشنە دەرەوە،

زەردەپەڕ دوای زەردەپەڕ؛

هەمان ئەو دوو چاوەی کە وا دەکەن شەوان دەست لەسەر ئەژنۆ تا درەنگ دانیشم

لەوێ بە تەنیا، ڕەق، بێ فرمێسک، بێهۆش، بەدبەخت دەمهێڵنەوە-

چاوەکانی پەشیمانیم.

 

 

 

Comments

Popular Posts