لە ئاشتییدا نیم - سێرتۆماس وایات
لە ئاشتییدا نیم
لە ئنگلیزییەوە: ڤییەننا سەلام
لە ئاشتییدا نیم و هەموو جەنگەکانیشم بە کۆتا هاتوون،
دەترسم و بە ئومێدیشم.
دەسوتێم وچوون بەفر دەیبەستم.
بەسەر باوە دەفڕم و هەر
بەرز نابمەوە؛
هیچیشم نییە و تەواوی دونیام داگیر کردووە.
ئەوینێک کە دونیام لێ
توند و شل دەکاتەوە بەندم دەکات
نەیگرتووم -لەگەڵ
ئەوەشدا – ڕێگایەک بۆ هەڵاتن لە گۆڕێ نییە
نە دەهێڵێ بژیم نە بە
دەردی خۆمەوە بمرم،
سەرەڕای ئەوەش بەردەوام
ئاواتەخواز بە مەرگم دەکات.
بە بێ چاو دەبینم و بێ زمان
دەردەبڕم.
ئارەزوومە لە ناو بچم و
تەمەندرێژیشم دەوێت.
کەسێکی دیکەم خۆش دەوێت،
هەربۆیە قینم لە خۆمە
خۆراک دەدەم بە غەمەکەم
و پێکەنینم بە ئازارەکانم دێت؛
بەم جۆرە هەردوو ژیان و
مەرگ نائوێمێدیین و
دڵشادییەکەم هۆکاری ئەم
نەهامەتییەمە.
Comments
Post a Comment