شیعرێکی وەرگێڕدراوی واڵت ویتمان لە یادی لەدایکبونیدا

واڵت ویتمان(1819-1892) شاعیر و ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی بوو. هەندێ جار بە باوکی پەخشانی ئازاد ناودەبرا. ئیزرا پاوند پێی دەگوت " شاعیری ئەمریکا" دەیگوت ئەو ئەمریکایە. بەرهەمەکانی لە سەردەمی خۆیدا جێی مشتومڕ بوون بە تایبەت کۆمەڵە شیعری "گەڵاکانی چیمەن".





ئایا تۆ ئەو کەسە نوێیەی کە بەرەو من ڕادەکێشرێیت؟
لە ئنگلیزییەوە: ڤییەننا سەلام

ئایا تۆ ئەو کەسە نوێیەی کە بەرەو من ڕادەکێشرێیت؟با بە وتنی" وریا بە" دەست پێ بکەین.
بە دڵنیاییەوە من زۆر لەوە جیاوازترم کە بۆی چویت.
تۆ وای دادەنێیت کە لە مندا نمونەییەک بدۆزیتەوە؟
پێت وایە زۆر ئاسانە بوونی من بە خۆشەویستت؟
لات وایە هاوەڵی کردنی من دڵخۆشکەرەیەکی تەواوە؟
وا بیر دەکەیتەوە من وەفادار و جێ متمانە بم؟
ئایا جگە لەم ڕوکارە ساختەیە، لەم شێوازە نیان و لێبوردەیەم شتی دوورترم تێدا نابینیت؟
وای دادەنێیت  لە واقیعدا
لە پیاوێک نزیک دەبیتەوە کە پاڵەوانێکی ڕاستەقینەیە؟
ئەی خەونبین،
هیچ وا بیر ناکەیتەوە کە هەموو ئەمە مایا٭ و وەهم بێت؟

٭: لە ئاینی هیندۆسیدا بە مانای هێزی سەروو سروشتی خوداوەند و شەیتان دێت.

Comments